Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:18

ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای چوارتا بۆردومان کرا؛ ژمارەیەک کوژراو هەن

کوردستان TV
100%

لە قەزای چوارتا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بۆردومانەکە ژمارەیەک کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

نزیک کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ـی 07ـی 2023 هێڤی هیوا، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە گوندی ڕەنگینەی سنووری قەزای چوارتا لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحییەی زەلان لەبارەی ڕووداوەکە بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە بۆردومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە چوار کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری ناحییەی زەلان ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لە ئەنجامی بۆردومانەکە بەشێک لە پوش و پاوانی ناوچەکەش ئاگری گرتووە و ئێستا تیمەکانی تەندروستی بۆ گواستنەوەی تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردوومانەکە کوژراون لە شوێنی ڕووداوەکەن، هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.