Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:06

نەتەوەیەکگرتووەکان: گەرمبوونی جیهانی کۆتایی هاتووە و ئێستا سەردەمی کوڵانە

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات کە سەردەمی گەرمبوونی جیهانی کۆتایی هاتووە و ئێستا سەردەمی کوڵانی جیهانییە.

ئەمڕۆ هەینی 28ـی 07ـی 2023 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە نیویۆرک گوتی: سەردەمی گەرمبوونی جیهان کۆتایی هاتووە و گەیشتووینەتە سەردەمی کوڵانی جیهانی، پێویست ناکات چاوەڕێی کۆتایی مانگ بکەین بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە بزانین، ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوودا ماوەی ساردی (کە پێی دەوترێت سەردەمی سەهۆڵی بچووک) ڕووی نەدا، ئەوا مانگی تەمموزی 2023 ژمارەی پێوانەیی لە پلەی گەرمیدا دەشکێنێت.

گۆتێرێز هۆشداریشی دا کە "گۆڕانکاریی کەشوهەوا ترسناکە، ئەوە تەنیا سەرەتایە، ئێستا سەردەمی کوڵانی جیهانیی هاتووە."

بەپێی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا پێشبینی دەکرێت تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی بۆ ئەم مانگە زیاتر لە 0.2 پلەی سەدی بەرزتر بێت بەراورد بە تەمموزی 2019، کە بەرزترین پلەی گەرمییە تۆمارکراوی 174 ساڵی ڕابردووە.

کاریگەری گەرمای مانگی تەمموز لە سەرانسەری جیهان هەستی پێکرا، بەهۆی ئەوەی هەزاران گەشتیار لە ئاگری کێوی دوورگەی ڕۆدسی یۆنان هەڵاتن، بەشێکی زۆری دیکەش لە سەرانسەری باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا تووشی گەرمای توند بوون، هەروەها پلەکانی گەرما لە شارۆچکەیەکی باکوری ڕۆژئاوای چین بۆ 52.2 پلەی سیلیزی بەرزبووەوە کە ژمارەیی پێوانەیی لەسەر ئاستی وڵاتەکە شکاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.