پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه 26 شه‌قام له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه قیڕتاو و دروست ده‌كرێن و هه‌روه‌ها تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆیان بۆ داده‌نرێت.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بە سەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی (1 ملیار و 104 ملیۆن و 349 هەزار دینار) له گه‌ڕه‌كی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌دی دەست کرا بە ئەنجامدانی پڕۆژەی دروستکردنی (26) شەقام بەدرێژی (4300) م2.
جگه له دروستكردنی شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بە درێژی (1400) م2 و دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژی (3400) م2 له گه‌ڕه‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كان لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.