Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:23

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما هێشتا به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا هێشتا به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كاته‌كانی دوای نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم خێرایی با کەمێک چاڵاکبوونی زیاتری ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  42پلەى سیلیزى

دهۆک: 43 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى

سۆران: 43 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.