Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 16:05

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پلاتفۆڕمێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پلاتفۆڕمێكی نوێی ڕاگه‌یاند و به‌گوێره‌ی پلاتفۆڕمه‌كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، پێویست ناكات سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن‌.

پلاتفۆڕمێكی نوێیه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ بەدواداچوونی ئەلیکترۆنی نوسراوە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە.

سه‌باره‌ت به‌ پلاتفۆڕمه‌كه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا پێویست ناکات ئیدی سەردانی دیوانی وەزارەت بکەیت بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکەت، چونکە واژووی نووسراوەکان و نووسینی پەراوێزەکانیش کراونەتە ئەلیکترۆنی.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕێگه‌ی لینكی پلاتفۆڕمه‌كه‌ (به‌دواداچوونی نووسراوی فه‌رمی) دەتوانی ژمارەی نووسراو و ژمارەی مۆبایل بنووسیت و بزانیت نووسراوەکەت لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەکوێی گەیشتووە.‌

لینكی پلاتفۆڕمی (به‌دواداچوونی نووسراوی فه‌رمی) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.