پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه کێشەی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی شاره‌كه‌یان چارەسەر كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەوانەی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە، هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات.
ڕاشیگه‌یاند: هەموو ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەست کردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له سایلۆی داس له شاره‌دێی شه‌مامك به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کۆمپانیای داس توانیویەتی نزیکەی 7 هەزار و 500 تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەر کردووە.
ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەو لیژنەیەی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتە بەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.