Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:39

ئاسایشی هه‌ولێر چه‌ند باندێك له‌ كاتی فرۆشتن و دابه‌شكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی چه‌ند باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ كاتی فرۆشتن و دابه‌شكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ڕاگه‌یاند‌.

ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر (4) لە ئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لە کاتی فرۆشتن و دابەشکردندا دەستگیر كران.

بڵاویشی كرده‌وه‌: چوار كه‌سه‌كه‌ بریتین له‌ (ی. ع. م) و(م. ج. م) و(د. م. ب) و(أ. ج. ی).

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا، دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆره‌كانی ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین)، له‌گه‌ڵ چەند کەلوپەلێكی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکاری یاسایيان بەرامبەر گیرایە بەر و زیندانی كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.