Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:58

جوتیار عادل واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شه ‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگات و دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.

جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكوومه‌تی فیدڕالی ته‌واو بووه‌ و به‌مه‌ش هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه‌ له‌به‌رده‌م نه‌ناردنی به‌شه ‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یاخود له‌ ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی پاره‌ی به‌شه‌ بودجه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی گه‌یشتنی به‌شه ‌بودجه‌ی هه‌رێم، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌شكردنی مووچه‌یه‌ و هه‌ر كاتێك پاره‌ی به‌رده‌ست هه‌بێت و به‌شی دوو مووچه‌ بكات، ئه‌وا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.