Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:39

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ دیمه‌شق ڕووی دا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕووی دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دایكێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 3 منداڵیشی بریندار بوون.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به‌ ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ له‌ شه‌قامێكی ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 3 منداڵیشی كه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بوون، به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ئامارێكی تری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 23 كه‌سی تریش بریندار بوون.  

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر هه‌یه‌ به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی عاشوڕا.  

له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئه‌مه‌ دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ سنووری دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوو ده‌دات، رۆژی سێشه‌می ڕابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ڕووی دابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.