Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:41

بانگهێشتی 203 وڵات كرا بۆ یاریيه‌كانی ئۆلۆمپیادی 2024ی پاریس

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، تۆماس باخ بە فەرمی بانگهێشتی دووسه‌دو سێ وڵاتی كرد بۆ یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی دوو هه‌زارو بیست و چواری پاریس.
 به‌پێی لیسته‌كه‌ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ناوی هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و بیلارووسیا ڕووسیا و بیلاڕووسیشیان تێدا نیه‌.
 جێی ئاماژه‌یه‌ تۆماس باخ له‌ ناوەڕاستی ئه‌م مانگه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و بێلاڕووسیای هاوپه‌یمانی كه‌ رۆلیان هه‌بوو له‌په‌لاماردانی ئۆكرانیا بانگهێشتی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد ناكرێن، به‌ڵام وه‌رزشوانانی هه‌ردوو وڵات ده‌توانن  یاریزانی بێلایه‌ن به‌شداری له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس بكه‌ن.
 ئه‌و قسانه‌ی تۆماس باخ له‌میانی سه‌ردانێكی بوو بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی ژماردنه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ بۆ ده‌ستپێكی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد له‌ساڵی داهاتوو.      

                                                          
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.