Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:22

هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی داعش یان لە سلێمانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەناو فەرماندەی سەربازیی ویلایەتی (دیجلە) سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا كە ھێزەكانی سەربە دەزگای نیشتمانیی عێراق لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامیانداوە، تیرۆریستێك بە ناوی "عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان" دەستگیركراوە.
راشیگەیاندووە كە دەستگیركراوەكە لە ساڵی 2013دا، پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە كردووە و بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین كردەی تیرۆریستی كردووە بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان، ھەروەھا یەكێك بووە لە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەكەی بنكەی سپایكەر ساڵی 2014 لە پارێزگای سەڵاحەددین.
باسی لەوەیش كردووە كە تیرۆریستە دەستگیركراوە، بەناو فەرماندەی سەربازیی ویلایەتی (دیجلە) بووە سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.