Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:52

هەرێمی کوردستان سوود لە هەماهەنگییەکانی وڵاتی ئیمارات بۆ کشتوکاڵ وەردەگرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان سوود لە هەماهەنگییەکانی وڵاتی ئیمارات بۆ کشتوکاڵ وەردەگرێت.
 له‌ر راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی 26ى7ى2023، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت، پێشوازیی لە بەڕێزان ئەحمەد ئەلزاهری، کۆنسوڵکاری گشتیی شانشینی ئیماراتی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان و گرووپی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی E20 کرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بە تایبەتی لەبارەی چۆنیەتیی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی لە بوارەکانی بەبازاڕکردن و بەپیشەسازیکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و دامەزراندنی کارگە و پرۆژەی ستراتیژی، شیرەمەنی و تاقیگەی دەرمان و ڤاکسین و هاوکاریکردنی جووتیاران و خاوەنپرۆژەکانی بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی ئالیک و ئاژەڵداری و سامانی ئاژەڵی و باخداری.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکیی هاوبەش، بە مەبەستی گەڵاڵەکردن و جێبەجێکردنی ئەو پێشنیار و ڕاسپاردە و بەرەوپێشچوونانەی کە باس کران، لە پێناو بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی کشتوکاڵی و زیادکردنی داهاتی جووتیاران و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.