Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 22:20

داهاتی مێتا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا لەسەدا 11 زیادی کردووە

کوردستان TV
100%


مێتا داتاکانی پەیوەندیدار بە قۆناغی نیسان تا تەمووز بڵاو کردەوە.
داهاتی مێتا کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتساپ-ە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، لەسەدا 11 زیادی کردووە.
بەم پێیە داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا 11 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 32 ملیار دۆلار. بەم جۆرە لە چارەکی کۆتایی 2021ەوە تا ئێستا یەکەمجارە داهاتی کۆمپانیاکە بگاتە ئاستی دوو خانەیی. مێتا لە چارەکی یەکەمی 2022 داهاتەکەی ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بوو.

هەروەها قازانجی پوختی مێتا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، لەسەدا 16زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو قازانجی پوختی شەش ملیار و700 ملیۆن دۆلار بوو.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.