ئاكۆ عەبدوڵا
ئاین راندی رۆماننووس و سیناریۆنووس و فه‌یله‌سوف و شانۆنووس، به‌ناودارترین تیۆرداڕێژه‌ری هزری (بابه‌تگه‌ری Objectivism)، خۆپه‌رستی و لیبرالییه‌ت و ئابوری بازاڕی ئازاد داده‌نرێت كه وه‌ك رێبه‌رێكی دیاری ئه‌و بواره له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ركه‌وت و به‌هۆی ئه‌و رێچكه‌یه‌ش وه‌ك كه‌سێكی كۆنه‌په‌رست ناسرا. ناوبراو له‌و بڕوایه‌بوو به‌خته‌وه‌ری تاك ئامانجه ئه‌خلاقییه‌كانه له‌ژیاندا، عه‌قڵیش تاكه جولێنه‌ری مرۆڤه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له‌شاره‌زایان ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی بۆچوونه خۆپه‌رستییه‌كه‌ی و به‌گرنگی دانانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ره‌وادان به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی بازاڕ و چه‌وساندنه به‌گشتی گرتووه، كه‌سانێكیش به‌فه‌یله‌سوفیشیان دانه‌ناوه، به‌ڵام خۆی و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌ندارانی هاوچه‌رخی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی باڵی راستڕه‌وی لیبرالی. رۆمانه‌كانیشی كاریگه‌ری فراوانیان به‌سه‌ر خوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه. ته‌نیا له‌وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێستا زیاتر له‌بیست و دوو ملیۆن دانه‌یان لێ چاپكراوه.
ئه‌لیسا زینۆڤیڤنا رۆزنباوم Alisa Zinovyevna Rosenbaum ناسراو به‌ئاین راند Ayn Rand رۆژی 2 ی شوباتی ساڵی 1905 له‌شاری سانت پیته‌رسبورگی رووسیای قه‌یسه‌ری ئه‌وسا هاته‌دونیا. له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ نووسین بزوا و له‌و بواره‌ش هه‌وڵیدا. له‌كاتی به‌رپابوونی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917، ئه‌و شۆڕشه‌ی كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ری هێنا، خێزانه‌كه‌ی سه‌ختی زۆریان چێژت، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی ململانێیه‌كان، بۆلشه‌فییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كه‌ی باوكی‌دا گرت به‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی بژێوییان تێكچوو و ناچاریشبوون بۆ قرم (ئۆكرانیا) رابكه‌ن.
ساڵی 1921 دوای ته‌واوكردنی خوێندنی دواناوه‌ندی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه شاری سانت پیته‌رسبورگ. ئه‌وسا ژیانیان زۆر سه‌خت بوو. هاوكات توانی بچێته زانكۆی پیترۆگراد (كه ناوی نوێی شاره‌كه بوو) و له‌به‌شی زانستی په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی مێژوو خوێندی. له‌وێدا زۆر سه‌رسامی بیر و بۆچوونه‌كانی ئارستۆی فه‌یله‌سوف بوو. دواتریش بۆچوونه‌كانی ئه‌فلاتون و نیتشه كاریان تێكرد. له‌به‌ر ئه‌وه زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانیشی ده‌زانی بۆیه له‌ته‌ك خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكی شاكاره‌كانی ڤیكتۆر هۆگۆ و فریدریك شیله‌ری ده‌خوێنده‌وه. هێنده‌ی پێنه‌چوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی له‌زانكۆ دوورخراوه. دواتر به‌هۆی سكاڵای كۆمه‌ڵێك زانای بیانی كه سه‌ردانی زانكۆكه‌یان كردبوو رێگا به‌زۆربه‌ی قوتابییه دوورخراوه‌كان درا بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه‌بوو ساڵی 1924 ئاین له (په‌یمانگه‌ی هونه‌ری سینه‌مایی) له لینینگراد (كه ئه‌وسا ئه‌و ناوه له‌شاركه نرابوو)، درێژه‌ی به‌خوێندن دا. وه‌ك هه‌وڵی خوێندنیش داوای لێكرا وتارێك له‌باره‌ی خانمه ئه‌كته‌ری پۆله‌ندی (پولا نیگری) ئاماده بكات.
به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی خزم و كه‌سوكاره‌كانی، توانی له‌كۆتایی ساڵی 1925 ڤیزای گه‌شتكردن بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبهێنێ. سه‌ره‌تای ساڵی دواتر وڵاتی جێهێشت، به‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌رگیز بۆی نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تیش چونكه ئه‌و له‌شۆڕش و له‌ڕژێمی نوێی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ئه‌وسا زۆر په‌ست ببوو. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ لای خزمه‌كانی له‌شاری شیكاگۆ ماوه. هه‌موو دیارده‌كانی ژیانی ناو ئه‌و شاره‌ی پێ جوان بوو. ئه‌مه‌و ئاره‌زووی نووسین له‌بواری سینه‌ما به‌ره‌و هۆلیود كێشی كرد. له‌وێدا به (سیسیل دیمێل) ی ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن و ئه‌كته‌ری سینه‌مایی گه‌یشت و لای ئه‌و كاری (بێژه‌ری ده‌ق) پێدرا. دواتر بووه (نووسه‌ری ده‌ق). له‌فیلمی (پادشای پادشایان)ی ئه‌ویش وه‌ك كۆمبارس به‌شداری كرد. به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش له (فرانك ئۆكۆنۆر Frank O'Connor) ی ئه‌كته‌ر نزیكبۆوه. ساڵی 1929 هاوسه‌رگیرییان كرد. ساڵی 1931 ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته نوێیه‌ی پێبه‌خشرا. له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندان جار هه‌وڵیدا دایك و باوك و خوشكه‌كانی رابكێشێ، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كۆچكردن.
ساڵی 1934 شانۆگه‌ری (شه‌وی 16ی كانونی دووه‌م Night of January 16th) ی نووسی كه به‌یه‌ك له‌ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌كان داده‌نرێت و بۆماوه‌ی درێژ له‌سه‌ر یه‌ك نمایشكرا. دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی رۆمانی (ئێمه زیندووین We the Living) ی بۆ چه‌ندان ده‌زگا برد، ئه‌وان ره‌زی نه‌بوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ناوی له‌باره‌ی یه‌كێتی سه‌ۆڤییه‌ته، ئه‌وساش له‌نێوان رۆشنبیرانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سۆزی زۆر هه‌بوو بۆ ئه‌و رژێمه نوێیه.ساڵی 1936 توانی بڵاویبكاته‌وه. ئه‌و رۆمانه له‌باره‌ی سێ لاوی رووسییه له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، واتا ماوه‌ی هه‌ڵچوونی شۆڕش و سه‌ختبوونی ململانێ. یه‌كێكیان كیرای ناوه (كچه لاوێكی بۆرجوازی به‌رزه‌خوازه (طموح) كه بۆلشه‌فییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كارگه‌كه‌ی خێزانه‌كه‌یان داگرتووه). یه‌كێكی دیكه لیۆی ناوه كوڕێكی ئارستۆكراتییه. ئه‌وه‌ی دیكه (ئه‌ندرێ)ی ناوه (لاوێكی پرۆلیتاری به‌جۆش بوو بۆ شۆڕشه‌كه، به‌ڵام له‌ژێر كاریگه‌ری خۆشه‌ویستی له‌بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕیه‌كه‌ی پاشه كشێ ده‌كات). له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سێ لاوه خوێنه‌ر بارودۆخی سانت پیتەرسبورگی دێته به‌ر دیده. هه‌روه‌ها تێیدا ئاین راند به‌وردی وه‌سفی ململانێی خه‌ڵكی له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا كردووه كه رۆژانه بۆ گه‌یشتن به‌نان یان قاوه یان روون به‌شه‌ڕده‌هاتن. ئه‌مه‌و رۆمانه‌كه سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژی بۆلشه‌فی و رێگا خراپه‌كه‌شیان له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ گه‌ل ده‌كات، له‌ناویشیاندا ئه‌و هه‌ژارانه‌ی كه وه‌هایان راده‌گه‌یاند به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌رۆمانه‌كه بیروبۆچوونی فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به‌ململانێی تاك له‌گه‌ڵ سیسته‌می تۆتالیتاریش ده‌بینرێ كه ئه‌ویان ئاره‌زووی هه‌ڵلوشینی ئه‌و ده‌كات و تاكایه‌تییه‌كه‌شی ره‌تده‌كاته‌وه تاكو بچێته ناو ئه‌و مێگه‌ڵه گوێڕایه‌له‌ی كه ملكه‌چیانه به‌ره‌و قه‌سابخانه گه‌وره‌كه ده‌بردرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نا‌ڕه‌زاییه‌ك بنوێنێ. شایانی باسه ساڵی 1942 ناوه‌رۆكی ئه‌و رۆمانه له‌سینه‌مای ئیتاڵی كرا فیلم (گوفریدۆ ئه‌لیساندرینی) ده‌ریهێنا و ئه‌لیدا ڤالی و رۆسانۆ براتزی و فۆسكۆ جیاچیتی رۆڵیان تێدا گێڕایه.
ساڵی 1938 رۆمانی (سروود Anthem) ی بڵاوكرده‌وه. تێیدا ململانێ تاك له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رژێمێكی جیهانی ده‌بینرێت كه ئه‌و رژێمه هه‌موو گه‌ردوونی داگرتووه. رووداوه‌كانی لەداهاتووه کە مرۆڤایەتی چووەتە سەردەمێکی تاریکی دیکە. گەنجێک بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی نهێنی یاخی دەبێت. دواتر لەگەڵ ئەو کچەی خۆشی دەوێت، هەڵدێت بۆ بیابان. پێکەوە پلان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمەڵگایەکی نوێ دابمەزرێنن کە لەسەر بنەمای تاکگەرایی بێت. ساڵی 1940 سیناریۆی فیلمی (نه‌فه‌وتاوه‌كان The Unconquered) ی داڕێژت. ساڵی 1943 رۆمانی (كانی The Fountainhead) بڵاوكرده‌وه. له‌وه‌شدا خۆپه‌رستی تاك ده‌بینرێت. ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندازیارێكی بلیمه‌ته. (هاوارد ڕۆارک) كه تەلارسازێکی گەنجی تاکگەرایە و دیزاینی بینای مۆدێرن دەکات و رازیش نابێت لەگەڵ دامەزراوەیەکی تەلارسازی رێكبكه‌وێت. هاوكات له‌لایه‌ن كه‌سانێك دژایه‌تی ده‌كرێت کە هاوپۆلی پێشووی بوون. ڕۆاك سه‌ختی زۆر ده‌كێشێ به‌ڵام ملكه‌چ ناكات و هه‌ستیش به‌قین ناكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ختییه‌كه‌یتی. به‌و جۆره‌ش له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمن بێت و پێویسته بیبه‌زێنێ. ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو. هه‌رچه‌نده له‌به‌ر خۆپه‌رستی پاڵه‌وانه‌كانی ناوی، پێشتر دوانزده بڵاوكه‌ره‌وه ره‌زای نه‌بوون چاپی بكه‌ن به‌ڵام دواتر چه‌ندان جاری دیكه له‌چاپدراوه، بۆ نمونه ته‌نیا له‌ساڵی 1948 چوار سه‌د هه‌زار دانه‌ی لێ چاپكرا. ئه‌و ژماره‌یه‌ش بۆ ئه‌وسا پێوانه‌یی بوو. دواتر ته‌نیه‌وه ناو زمانه‌كانی دیكه و به‌هۆیه‌وه ئاین راند هه‌م ناوبانگێکی بڵاوبۆوه و هه‌میش داهاتی به‌رزبۆوه. ساڵی 1949 ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش كرا فیلم كه كینگ ڤیدۆر ده‌ریهێنا و خودی ئاین راندیش سیناریۆكه‌ی داڕێژت و گاری کۆپەر و پاتریسیا نێل و ریمۆند ماسی و رۆبێرت دۆگلاس ڕۆڵیا تێدا گێڕاوە. ساڵی 1945 سیناریۆی فیلمی (نامه‌ی خۆشه‌ویستی Love Letters) داڕێژت. هاوكات له‌گه‌ڵ رۆبێرت سمیس سیناریۆی فیلمی (You Came Along) داڕێژت.
ساڵی 1951 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان بۆ شاری نیو یۆرك گواسته‌وه. له‌وێدا ئاین راند چووه ناو بازنه‌یه‌ك له‌و رۆشنبیرانه‌ی كه زۆربه‌یان له‌و شاره ده‌ژیان و هه‌وڵی زیاندنه‌وه‌ی لیبرالی كلاسیكیان ده‌دا. ئه‌و زۆر كاریگه‌ربوو پێیانه‌وه. ساڵی 1957رۆمانی (ئەتڵەس شانی ده‌له‌رێنته‌وه Atlas Shrugged) بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌یان كه له‌شێوه‌ی زانستی ئه‌ندێشه‌یی و نهێنی و ڕۆمانسی و چه‌شه‌ی فەلسەفەیانه‌یه. درێژترین ڕۆمانییه‌تی. هاوكات رۆمانێكی ته‌شویقی و رازی تاوانی كوشتنه، كوشتنی گیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی رۆشنبیری به‌كۆمه‌ڵ. مانگرتنی خاوه‌ن كارگه‌كان و به‌گه‌ڕخه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه. وێنه‌یه‌كی ئاڵۆز و كێشنده‌ی گه‌نده‌ڵی و ئابووری و سیاسی و ئه‌خلاقییه كه‌له (ته‌بایی) نێوان حكومه‌ت و بزنسمانه‌كان دێته ئارا. ێیدا ئاین راند وێنه‌ی شاره خوازراوه‌كه‌ی (یۆتۆبیا)ی له‌دۆڵی گالت كێشاوه وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌یه‌ی خۆبه‌خشی له‌نێوان خه‌ڵكی كه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییان به‌یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌بێ هیچ رێكخستنێكی فه‌رمی). هه‌روه‌ها تێیدا به‌رگری له‌تاكبوونی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆبوون و بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنان كردووه كه به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتن به‌كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشی. تێیدا جیهانێك ده‌بینین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له‌به‌رهه‌م ده‌وه‌ستن و مانده‌گرن له‌كاردا بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شوێنێك ئاژاوه سه‌رهه‌ڵبدات و خه‌ڵكیش هۆشیان له‌ده‌ستبده‌ن به‌وه‌ش راكه راكه‌ی خه‌ڵكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان خێراترده‌بێت. هەرچەندە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە شاری نیویۆرک ڕوودەدەن، بەڵام نووسه‌ر کاتی بۆ دیاری نەکردووە، بۆ ئەوەی جەخت لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکاتەوە پەیوەندی بەقۆناغێکی دیاریکراو نییە. تێیدا ده‌بینین له‌شوێن کۆنگرێس (دەسەڵاتی یاسادانانی نیشتمانی) و لەبری سەرۆکیش (گه‌وره‌ی دەوڵەت) هەیە. خاوەن کارە تایبەتەکان بەدەست یاسای ئارەزوومەندانە و ڕێسای خنکێنەر دەناڵێنن. لەنێویاندا داگنێ تاگارتی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسن و هانک ڕیاردنی خۆشەویستی كه ئه‌ویش سه‌رمایه‌داره. هەردووکیان خەبات دەکەن بۆ بەرگریکردن لەسەرمایەکەیان لەبەرامبەر دزەکان کە هەوڵدەدەن بەرهەمی کارەکانیان تاڵان بکەن. هاوكات بارودۆخی ئابووری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. دواتر تێدەگەن کە کەسێكی نهێنی هەیە بەناوی جۆن گالت کە خاوەن سەرمایەکان هان دەدات بۆ وازهێنان لەکۆمپانیا و وەبەرهێنانەکانیان كه ئه‌وه هەوڵه بۆ لێدانی تاکە بەرهەمدارەکان لەکار و دژایەتیکردنی دزه‌كان. جۆن گالتی سه‌ركرده و قسه‌كه‌ر به‌ناوی بابه‌تگه‌ری و ده‌سته‌كه‌ی، راده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌ت ئۆردوگایه‌ك دامه‌زرێنن كه ئازادی تێدا هه‌بێ بۆ داڕێژتنی یاسا تایبه‌تییه‌كانیان. گالت ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه هیچ ئه‌ركێكی به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه هه‌بێت و پێشبینی هیچ ئه‌ركێكی ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر خۆی ناكات.
ئەتڵەس لەئەفسانەی یۆنانیدا، بۆ هه‌تاهه‌تایه سزای هەڵگرتنی قوبە ئاسمانییەکەی بۆ دەرچووە. لێرەوە ڕۆمانەکە پرسیاری ئەوە دەکات، ئەگەر ئەتڵەس بڕیار بدات شانەکانی هەڵبکێشێت و ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، چی ڕوودەدات؟ کەواتە چی ڕوودەدات کاتێک ئەندامانی بەرهەمهێنی کۆمەڵگا دەستبەردار بن و دەست لەڕۆڵی خۆیان هەڵبگرن؟ به‌جۆرێكی دیكه پێمان ده‌ڵێت چۆن پێویستیمان به‌میتۆدێكی فه‌لسه‌فی سه‌خت هه‌یه تاكو گیان له‌نوێ بێته‌وه بوون و بونیاتی جیهان بكه‌ینه‌وه. بەو کارەی ئاین راند پشتیوانی خۆی بۆ عەقڵانییەت و تاکگەرایی و سەرمایەداری بازاڕی ئازاد و پێشبڕكێیه‌كان دەربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه گەشەکردن و بەرهەمهێنان لەکۆمەڵگادا پێویستی بەعەقڵانییەتی بابەتی هه‌یه. كاریگه‌ری ئه‌و رۆمانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی هێنده فراوانه ده‌ڵێن گه‌وره كۆمپانیاكان ئه‌ندامییه‌تی هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ن گه‌ر پێشتر ئه‌و رۆمانه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه. له‌ڕاپرسییه‌كی كتێبخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكیش، دوای ئینجیل به‌پله‌ی دووه‌م هات وه‌ك كتێبێك كه زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر خوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت.
دوای ئه‌و به‌رهه‌مه ئاین راند زیاتر بایه‌خی به‌نووسینی بۆچوونه هزرییه‌كانی دا، ئه‌مه‌و تا ده‌هاتیش خه‌ڵكی زیاتر له‌ده‌وری بۆچوونه‌كانی كۆده‌بوونه‌وه. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ زانای ده‌روونی (ناسانێل براندین) جولانه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی داڕێژت به‌ناوی (بابه‌تگه‌ری). له‌وساوه له‌زانكۆكان بانگده‌كرا بۆ پێشكه‌شكردنی موحازه‌ره. له‌ئێستگه و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وت. به‌و جۆره له‌نووسینی رۆمان رووه و نووسینی بابه‌تی هزری چوو. ساڵی 1961 كتێبی (بۆ رۆشنبیری نوێ For the New Intellectual) و ساڵی 1964 كتێبی (فه‌زیله‌تی خۆپه‌رستی The Virtue of Selfishness) بڵاوكرده‌وه. ئه‌و كتێبه‌ی دوایی كه له‌نۆزده وتار پێكهاتووه، چوارده وتاریان له‌لایه‌ن ئاین راند نووسراوه و پێنج وتاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ناسانێل براندین. تێیدا ئاین راند كڕۆكی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی چڕكردۆته‌وه وه‌ك ده‌ڵیت: "هیچ ناوه‌ندێك نییه له‌نێوان ئازادی و رێوشوێنی حكومی، رازیبوون به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی چاودێری حكومیش ملكه‌چبوونی خوده بۆ كۆیله‌بوونی هێواش". هه‌روه‌ها وتویه‌تی :"پێویسته تاك هه‌رده‌م له‌پێناو به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاماده‌بێت. ئه‌مه‌و خۆشی نه‌كاته قوربانی كه‌سانی دیكه و خه‌ڵكیش نه‌كاته قوربانی خۆی".
ساڵی 1966 كتێبی (سه‌رمایه‌داری: ئایدیای نه‌ناسراو Capitalism: The Unknown Ideal) و ساڵی 1969 كتێبی (مانیفێستی رۆمانسییه‌ت: فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌ب The Romantic Manifesto: A Philosophy of Literature) و ساڵی 1971 كتێبی (چه‌پی نوێ: شۆڕش دژی پیشه‌سازیThe New Left: The Anti-Industrial Revolution ) و ساڵی 1979 كتێبی (پێشه‌كی بۆ زانستناسی بابه‌تی Introduction to Objectivist Epistemology) و ساڵی 1982 كتێبی (فه‌لسه‌فه: كێ پێویستی پێیه Philosophy: Who Needs It) ی بڵاوكرده‌وه. به‌وجۆره به‌رده‌وامبوو تا له‌ڕۆژی 6 ی مارسی ئه‌و ساڵه له‌شاری نیویۆرك به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سی كۆچی دوایی كرد.
ساڵی 1984 كتێبی (به‌رایی ئاین ڕاند: هەڵبژاردنێک لەچیرۆکە بڵاونەکراوەکانیThe Early Ayn Rand: A Selection from Her Unpublished Fiction) بڵاوكرا‌وه. ساڵی دواتریش په‌یمانگه‌ی ئاین راند له‌كالیفۆرنیا دامه‌زرا كه رێكخراوێكه كار بۆ گرنگیدان به‌هزر و كاره‌كانی ئاین راند ده‌كات، تا ساڵی 2018 چوار ملیۆن كۆپی رۆمانه‌كانی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش كرد. ساڵی 1990 په‌یمانگه‌ی توێژنه‌وه‌ی بابه‌تگه‌ڕی به‌ناوی (كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌تله‌س) دامه‌زرا. ساڵی 1995 كتێبی (نامه‌كانی ئاین ره‌ند Letters of Ayn Rand) و ساڵی 1997 كتێبی (Journals of Ayn Rand) و‌ساڵی 1999 كتێبی (گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی: شۆڕشی دژی پیشه‌سازی Return of the Primitive: The Anti-Industrial Revolution) و ساڵی 2000 كتێبی (هونه‌ری خه‌یاڵ: رێبه‌رێك بۆ نووسه‌ران و خوێنه‌ران The Art of Fiction: A Guide for Writers and Readers) و ساڵی 2016 شانۆنامه‌ی (Ideal) بڵاوكرا‌وه.
ئاین راند له‌رۆمان و وتاره‌كانیدا لێزانانه هێله پانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی داڕێژتووه. رۆمانه‌كانی له‌ده‌وری گرێی چیرۆكی ئاڵۆز و سه‌خت خول ده‌خۆنه‌وه كه له‌گه‌ڵیاندا باری ده‌روونی و هه‌سته‌كانی كه‌سه‌كان و بیركردنه‌وه‌یان له‌ته‌ك رامانی فه‌لسه‌فییانه ده‌بینرێت. زۆربه‌ی پاڵه‌ونه‌كانیشی له‌وانه كیرا له (ئێمه زیندووین) و پرومیسیۆس له (سروود) و جۆن گالت (له‌ئه‌تله‌س) ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی له‌پێناو ئه‌و به‌هایه‌ی كه وه‌ها ده‌كات ژیانیان شایانی ژیان بێت. ئه‌وانه و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ خۆیان بژیه‌ن و به‌هۆی بڕوابوونیشیان به‌خۆپه‌رستی، بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوانن. زۆربه‌شیان خاوه‌ن توانستی هزرین و ته‌نیا عه‌قل پێشڕه‌وییان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاره‌زووكردن له‌ده‌سه‌ڵات و چڵێسی و مه‌زنی، سه‌رچاوه‌ی جوله‌یانه. ئه‌مه‌و فه‌لسه‌فه‌كه‌شی وه‌ها وه‌سف ده‌كرد له‌كڕۆكدا مرۆڤی وه‌ك بونه‌وه‌رێكی گرنگ دا‌ناوه كه به‌خته‌وه‌ری ئامانجی ژیانیه‌تی. ده‌ستكه‌وته به‌رهه‌مداره‌كه‌شی بریتییه له‌چالاكییه سه‌نگینه‌كانی. عه‌قڵیش تاكه سه‌رچاوه‌یتی. ئه‌مه‌و له‌ناویشیدا سه‌رمایه‌داری به‌تاكه سیسته‌می ئابووری و سیاسی دا‌ناوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بلوێت، به‌و بڕوایه‌ی تاكه سیسته‌مه له‌سه‌ر رێزگرتنی مرۆڤ، وه‌ك مه‌به‌ست له‌خۆیدا وه‌ستاوه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ناوی خواستراوی ئاین راند، سه‌ره‌تا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه له‌ترسی ژیانی كه‌س و كاره‌كان بووه كه له‌ڕوسیادا ده‌ژیان، به‌ڵام دواتر له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا راند كورتكراوه‌ی نازناوه رووسیه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یتی. به‌رباره براندین كه یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌رقاڵی ژیان و كاره‌كانی ئاین راند بووه سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و و چیرۆكی خودی ئاین راندی نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شیان ساڵی 1999 كرا فیلم به‌ناوی (The passion of Ayn Rand) پێشكه‌شكراوه كه كریستۆڤه‌ر مینول ده‌ریهێناوه و هێلین میرین و ئیریك ستۆلتز و جولی دیلپی و پیته‌ر فۆندا، رۆڵیان تێدا گێڕاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.