Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:57

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نه‌هێشتنی‌ تاوانی چه‌مچه‌ماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌م 27ی7ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەیدا دزی لێكراوە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا  تۆمەتبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نه‌هێشتنی‌ تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار (هـ، یـ، ر) لەدایكبووی 1994 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.