کەمێک پێش ئێستا؛ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا، بڕیارە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 26ـی 07ـی 2023 شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه هەردوولا گه‌یشتنه ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا.
ڕاشیگەیاند: لەو چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا‌و بڕیار وایه كه ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دوای ڕاگەیەنراوەکە، پێشوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێک جەختی کردەوە کە لە زووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هات، کە ڕۆژی چوارشەممە 26ـی 07ـی 2023 ئەنجامیان دا و ڕاستەوخۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه هەردوولا گه‌یشتنه ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا‌و بڕیار وایه كه ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
27/7/2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.