Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:44

بانكی ناوه‌ندی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی ئاشكرا كرد و گه‌ڕاندییه‌وه‌ بۆ به‌شێك له‌ بازرگانه‌كان‌ كه‌ تا ئێستا شكستیان هێناوه‌ له‌ ده‌ستكه‌وتنی دۆلار به‌شێوه‌ی ئۆنلاین.

عه‌لی حه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ بازرگان و ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ ده‌یانه‌وێ دۆلاریان ده‌ست بكه‌وێت، ڕێگه‌ دروست و یاساییه‌كه‌ له‌ پلاتفۆڕمی ئۆنلاین ناگرنه‌به‌ر.

گوتیشی: یه‌ده‌گی دۆلاری ته‌واومان هه‌یه‌ بۆ خستنه‌ڕوو و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌، ئێستاش به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی خستنه‌ڕووی رۆژانه‌ی دۆلار بریتییه‌ له‌ 155 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانكه‌ عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، عه‌لی حه‌لاق گوتی: له‌ ئێستادا هیچ ئاماژه‌ و نیشانه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر بانكی دیكه‌.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ بۆ دیاریكردنی شێوازێك بۆ پێدانی پاره‌ی غاز.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌ده‌گی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا خاوه‌نی 113 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.