کچە ملیۆنێری ئوسترالیی لە ئاهەنگی 12 ساڵەی لەدایکبوونیدا، بڕیاری دا واز لە کارەکەی بهێنێت و سەرنج بخاتەسەر خوێندنەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سامانەکەی 13 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
پیکسی کۆرتس، کچە ملیۆنێری ئوسترالیی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا 12 ساڵەی تەمەنیدا، ڤیدیۆیەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە و ئەو دیارییانە نیشان دەدات کە لە ئاهەنگەکە پێشکەشی کراوە.
دایکی کۆرتس، پێشنیاری وازهێنانی کچەکەی کردووە لە کارەکەی، بۆ ئەوەی کۆرتس زیاتر گرنگی بە خوێندنەکەی بدات.
پیکسی کۆرتس، خاوەنی دوو کۆمپانیایە بە ناوەکانی، (Pixie's Fidgets) کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان، هەروەها کۆمپانیایەکی دیکەی هەیە بە ناوی پیکسی پاوس کە تایبەتە بە ئێکسسواراتەکانی قژ.
کۆرتس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەردوو کۆمپانیایەکە، بە یارمەتی دایکی کۆمپانیاکانی بەڕێوە دەبات، داهاتی مانگانەی زیاتر لە 133 هەزار دۆلارە، ئێستا کە داهاتەکەی 13 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، وازی لە کارەکەی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.