Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:51

تا دێت نرخی دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری بۆ سه‌رووی 158 هه‌زار به‌رز بووه‌وه‌، ئێستا نرخه‌كه‌ی كه‌مێك جێگیرتر بووه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و پارێزگاكانی به‌غدا و باشووری عێراق گه‌یشته‌ 158 هه‌زار دینار.

كه‌مێك پێش ئێستا (كاتژمێر 4:45) له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك بریتی بووه‌‌ له‌ 156 هه‌زار و 500 دینار.

له‌ شاری به‌غداش به‌های 100 دۆلار هه‌ر به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ره‌ به‌ 156 هه‌زار و 400 دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری به‌غدا و له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندیی عێراق، هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و كاڵا و شتوومه‌ك ده‌ربڕی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.