Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:24

هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قیرتاو دەکرێن

کوردستان TV
100%


بە گوژمەی 21 ملیار و 850 ملیۆن دینار، چەند پرۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن، کە بریتین لە قیرتاوکردنی چەند شەقام و گەڕەکێکی سنوورەكە.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان قیرتاو دەکرێن".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاشیگەیاند: ''سەرەڕای هەموو قەیرانەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.