Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:30

لەمانگی رابردوو لە هەر كاتژمێرێكدا 8 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، ئاماری مانگی حوزەیرانی 2023 سەبارەت بە دۆسییەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنەكەدا هاتووە، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2023دا، پێنج هەزار و 880 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە،  واتە ڕۆژانە 196 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراق ڕوویانداوە،كە دەكاتە 8 حاڵەتی جیابوونەوە لە هەر كاتژمێرێكدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە،لە هەمان مانگدا دادگاكان 22 هەزار و 688 گرێبەستی هاوسەرگیرییان تۆماركردووە و دوو هەزار و 999 گرێبەستی دیكەشیان پەسەندكردووە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.