Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:23

كۆمسیۆن دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان رایگەیاند كە لە سبەی پێنجشەممەوە دەستپێدەكات .
لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنەكەدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە هاتووە :كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ،دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان دەكاتەوە  كە لە سبەی پێنجشەممە 27-7-2023 دەستپێدەكات .
ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارییەكە لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە دەبێت https://pcemp.ihec.iq
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق روونیشیكردۆتەوە كە خۆ تۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنەكەدا، سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكان دەگرێتەوە، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، هەروەها قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەگرێتەوە،بە مەرجێك كەمترین ئاستی خوێندن بۆ دەرچووان ،دەبێت بڕوانامەی دیبلۆمیان هەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.