Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:29

دۆلار بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 300 دیناری عێراقی ، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە نرخەكەی 153 هەزار و 700 دینار بووە .
هەروەها نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 153 هەزار و 500 دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 154 هەزار و 200 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 154 هەزار و 150 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.