Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

پێشمەرگەیەک کولتووری کوردەواری بردە کۆلێژی ساندهێرستی شاهانەی بەریتانیا

کوردستان TV
100%


وەک نەریتێکی ساڵانە، کۆلێژی سەربازیی ساندهێرستی شاهانەی بەریتانیا، ئێوارەی ڕۆژی 24ی تەممووزی 2023، فیستیڤاڵێکی تایبەت بە ناساندنی کولتوور و دابونەریتی میللەتان لەو کۆلێژە بەڕێوە برد.

لە فێستیڤاڵەکەدا (ژیر بەختیار محەمەد)، وەک پێشمەرگە و فێرخوازی کۆلێژەکە بەشداریی ئەو چالاکییە کولتوورییەی کرد، لە ڕێگای نمایشکردنی خواردن و دابونەریتەکان، بەشێک لە کولتووری کوردی و کوردستانی بە فێرخوازانی وڵاتانی تر ناساند.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بۆ ناساندنی کولتووری گەلان بەڕێوە چوو، لە ناویشیاندا کولتووری کوردستان، کە بووە مایەی ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی بەشداربووان.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.