لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خنکان، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی ئامار و هۆکار و بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوەکانی خنکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 07ـی 2023، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان و بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خنکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئامارەکانی خنکان لە ساڵی 2022 و شەش مانگی یەکەمی 2023 لە هەرێمی کوردستان و هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو هۆکارانەی بوو کە دەبنە هۆی خنکان.
ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ دیراسەکردنی هۆکارەکان و دانانی تابلۆی ئاگادارکردنەوە بە زانیاری ورد لە شوێنە گەشتیارییە ئاوییەکان و نزیک ڕووبار و دەریاچە و چەمەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشیار و هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی مەلەکردن لەو شوێنانە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.