ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند زانیارییه‌كی نهێنی له‌سه‌ر سه‌گه تایبه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو كۆشكی سپی ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر پاسه‌وانه‌كان و به سه‌ختی برینداری كردوون.
تۆماره‌كان به‌شێوه‌ی نهێنی له‌نێو وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه دزه‌ی پێكراوه و ڕێكخراوی (گۆدیشاڵ وۆچ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له تۆماره‌كانی ده‌زگای نهێنی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، سه‌گه تایبه‌ته‌كه‌ی بایدن كه ناوی (كۆمانده‌ر)ـه، ته‌نیا له چوار مانگی ڕابردوودا 10 جار په‌لاماری ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای پاراستنی كۆشكی سپی داوه و برینداری كردوون.
سه‌گه‌كه كه ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پارساڵیش به‌هه‌مانشێوه په‌لاماری ئه‌فسه‌رێكی تری دابوو و برینداری كردبوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شییه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرابوو.
ڕێكخراوه‌كه داواشی كردووه سنوورێك بۆ په‌لاماره به‌رده‌وامه‌كانی سه‌گه‌كه‌ی بایدن دابنرێ تا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی له‌نێو كۆشكی سپی نه‌ناوه‌ته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ئه‌ندامێكی ماڵباتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌شی نێو كۆشكی سپی زۆر گونجاو و نموونه‌ییه بۆ ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هیچ ڕووداوێكی په‌لاماردان له‌نێو كۆشكه‌كه ڕووی نه‌داوه كه جێگه‌ی باسكردن بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.