شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه پێشبینییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌مساڵ بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان باش بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیار و هاووڵاتییان بێت.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تا ئەمڕۆ هەموو نیشانەکان بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵ زۆر باشن و لە بەرژەوەندی ناوچەکەماندان.
سه‌باره‌ت به كاتی په‌ڵه و بارانبارینی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا واده‌كه‌ی دیار نییه و نازانرێ، بۆیه هه‌ر هه‌واڵێك له سۆشیال میدیا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه هه‌ڵه و ناڕاستن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراو و پێشبینی كراوه ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵ باش ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشبینی ده‌كرێ تاكو مانگی ئهیلوول گه‌رمای هاوین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1 یان 2 پله گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.