ئه‌مرۆ سێشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سەبارەت به چاودێریکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بە شاره نیشته‌جێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌ركرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گیروگرفتی یەکەکانی نیشتەجێ بوون و ئالییه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كار‌وباره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه كرا، هه‌روه‌ها په‌نجه خرایه سه‌ر هه‌ندێك له‌و كیماسییانه‌ی له‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه تێبینی كراوه و هاووڵاتییان له هه‌مبه‌ریدا سكاڵایان له‌باره‌وه كردووه.
له‌مباره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه كه پێویست ده‌كات تیمی هاوبه‌شی پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل داموده‌زگانی دیكه له بابه‌تی شاره نیشته‌جێیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌لاوه بنێن، چونكه وه‌ك پارێزگار تائكیدی له‌سه‌ر كرده‌وه كه هیچ شتێك له‌سه‌رووی به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌ولێر نایه‌ته هه‌ژماردن و بۆیه هه‌ر سه‌رپێچی و هه‌ڵپه‌رستییه‌ك رێگه پێنه‌دراوه.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه‌وا لەناو ژماره‌یه‌ك له شارەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون هاووڵاتییان ره‌خنه و سه‌رنجیان له‌سه‌ر شێوازی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکان هه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا لە نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌و یه‌كانه جیاوازه و هه‌ندێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه ئیستیغلالی دۆخه‌كه‌یان كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویستە ئیجرائاتی توند لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە لە ڕووی کواڵێتی پڕۆژەکان و کەموکوڕی پڕۆژەکان لە ڕووی خزمەتگوزاری و كاره‌با و ئاو و ئاوەڕۆه کەمتەرخەم بوونە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك وه‌رگیران كه بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
- له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی كار‌وباره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه و بڕی زیاتر له هه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وا سزای دوو هێنده‌ی سوودمه‌ندبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
- پێویسته هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كارگێری یەکەکانی نیشتەجێبوون نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی هه‌ڵواسرێ، تاوه‌كو هاووڵاتییان به‌رچاوڕوونیان له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه هه‌بێت.
- پێویسته لێژنه‌ی چاودێری مانگانه كۆنووسی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر یەکەکانی نیشتەجێبوون و تێدا ته‌قیمی پابه‌ندبوونه‌كانیان به بریاره‌كانه‌وه دیاری بكه‌ن .
- له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا لێژنه‌ی چاودێری ده‌بێ به شێوازی ته‌دریجی سزاكان له ئاگاداركردنه‌وه و سه‌رنجڕاكێشان و سزای توندی دارایی تا ده‌گاته راده‌ی ده‌ستگیركردن دیاری بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.