سبه‌ی چوارشه‌م به‌فه‌رمی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له پارێزگای زیقاڕ كرایه پشووی فه‌رمی به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌باس كوڕی ئیمامی عه‌لی (عليه السلام).
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای زیقاڕ بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی چوارشه‌م له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له پارێزگای زیقاڕ به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌باس كوڕی ئیمامی عه‌لی (عليه السلام) پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: پشووه‌كه ته‌نیا فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه ئه‌منی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و بانكه‌كان ناگرێته‌وه و ئه‌وان به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌وام ده‌كه‌ن.
پارێزگای زیقاڕ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێگه به هاووڵاتییان بدرێت ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كه به‌شێوه‌ی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.