نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا ئهمڕۆ سێشهم بهیاننامهیهكی بۆ كۆنفرانسی یادی 100 ساڵهی پهیماننامهی لۆزان بڵاو كردهوه و تێیدا ناڕهزایهتی له ههڵوێستێكی ڕێكخهرانی كۆنفراسهكه سهبارهت به ئاڵای كوردستان گرت و جهختیشی كردهوه كه پێویسته ئێستا له ههموو كات یەکڕیزتر بین لە تێکۆشان بۆ ئازادی.
نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا له بەیاننامەكهدا ڕایگهیاند "مخابن لە رۆژانی ڕابروودا کۆنفراسێک بۆ یادی 100 ساڵەی لۆزان، لە شاری لۆزانی سویسڕا بەرێوەچوو. لە کاتێکدا یادی غەدرێکی مێژوویی لە کورد دەکرایەوە کە بەو دابەشکارییە لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا، هەموو کۆمەڵکوژی و تاوانێک دەرحەق بە کوردستان هاتۆتە ئاراوە، کەچی رێكخەرانی کۆنفرانسەکە بە دانانی ئاڵای کوردستان وەکو ئاڵای باشووری وڵات و هەروەها داتاشینی دەستەواژەی ''گەلانی کوردستان'' سەلماندیان کە بەداخەوە نەک ئەزموونیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، بەڵکو گوتار و کردداریان دووپاتکردنەوەی سیاسەتی ژەهراوی داگیرکەرانی کوردستانە بۆ پەرتەوازەکردن و دابەشکردنی پتری نەتەوەکەمان، ئێمە دڵنیاین ئەمە جۆرە هەوڵانە بە هیچ جۆرێک لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە رێگهی پێ نادرێت".
ڕاشیگهیاند "لە ئێستادا، بەهێزترین چەک بۆ زامنکردنی پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان، هاکات بۆ بە ئامانج گەیشتنی پارچەکانی دیکەی کوردستان، تێکۆشان بۆ زاڵبوونە بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکانی بەردەومان و ئەوانەشی لە داهاتوودا دێنە ئاراوە، ئەوەش بە یەکڕیزی بە ئەنجام دەگات".
ههروهها ڕایگهیاند "مخابن لەم قۆناغە هەستیارەدا کە جیهان بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی پێدا تێپەڕ دەبێ، وەرێخەرانی کۆنفرانسی لۆزان لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لەبری خەبات بۆ یەکڕیزی و کۆدەنگی کوردستانیانی دەرەوەری وڵات، بە کردەوە هەوڵی پەرتەوازەکردنیان داوە".
رهوهندی كوردستانی له ئهمهریكا و كهنهدا ئاماژهی بهوهش دا "ئێمە بە پێداگرییەوە دووپاتی دەکەینەوە کە لەم قۆناغەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە لە ئاستی جیهانی دا ناسراوە و لەلایەن زۆر زلهێز و دەوڵەتی جیهانیشەوە ددانی پێدانراوە و لە زۆر بۆنە و کۆشک و تەلاری جیهاندا بە شکۆوە شەکاوەتەوە، هێما و ڕەمزی نەتەوەیی هەموو کوردێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و خاوەن خولیای سەروەری و ئازادییە کە هەموومان بەیەکەوە بۆ ئامانجی بەرزی رزگاری کۆ دەکاتەوە".
جهختیشی كردهوه "داواشمان لە گشت تێکۆشەرانی کوردستانی ئەوەیە لە ئاست ئەم پیلانگێڕییە وریا و چاوکراوە بن و ئیزن نەدەن هیچ کەس و لایەنێک بۆ پەرتەوازەیی و پهرش و بڵاوی بەکاریان بێنێ".
له كۆتایی بهیاننامهكهی نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا هاتووه "پتەوتر بێ یەکریزی کوردستانی و شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.