دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەنجێک لە قەزای پێنجوێن کوژرا، ئەمڕۆ توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر چەقووەکەیدا بگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو گەنجێک لە قەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
ڕاشیگەیاند: سه‌رئه‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیر بكرێت، هەرەها دەستیش بەسەر ئەو چەقۆیەدا گیرا کە لەتاوانەکەدا بەکارهێنرابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار (ک. ن. ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.