Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:27

نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له‌ ته‌بایى و هاریكاریى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی  په‌یامێكی پیرۆزبایی له‌ یادى چوارده‌هه‌مینى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یام:
یادى چوارده‌هه‌مینى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی ‏گۆڕان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.‏
له‌م یاده‌دا به‌ پێزانینه‌وه‌ له‌ ئاماده‌یى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ى ‏سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانین و جه‌خت له‌ ته‌بایى و هاریكاریى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنین.‏
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
‏2023/7/25‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.