Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:47

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كاردینال ساكۆ كرد

کوردستان TV
100%


پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/7/25  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.‏

له‌ دیدارێكدا ده‌رباره‌ى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراقى تایبه‌ت ‏به‌ كه‌نیسه‌ى كلدانى، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ عێراق به‌ ‏هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ خێمه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و ‏نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بمێنێته‌وه‌ و هیواى خواست به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال به‌ ‏زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.‏

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ژیان و ‏یه‌كترقبووڵكردن، بڕوا و پره‌نسیپه‌ و جوانیى عێراق له‌وه‌دایه‌ نیشتمانى هه‌موو ‏پێكهاته‌كان بێت و تیایدا مافى هه‌مووان پارێزراو بێت.‏

لاى خۆیه‌وه‌ كاردینال ساكۆ سوپاس و پێزانینى بۆ پشتیوانیى  ‏نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌مینى ‏پێكه‌وه‌ژ‌یان و یه‌كترقبووڵكردنه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ن‌. ‌ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و ‏كێشه‌یه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ له‌ كار و ئه‌ركه‌كانى ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ‏پارێزگاریكردن له‌ عێراق و پێكه‌وه‌ژیان.‏

دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ دۆخى كه‌نیسه‌ و ‏مه‌سیحییه‌كان به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌  وه‌زیرى ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.