مهكتهبی سیاسی پارتی پهیامێكی پیرۆزبایی له (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستهی ئهو پارته دهكات.
دهقی پهیام:
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان
بۆ (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان.
بە بۆنەی (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
لەم بۆنەیەدا ڕۆڵی بزووتنەوەکەتان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەرز دەنرخێنین، هەروەها دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان.
هیوادارین هەموو لایەنەکان دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەنگاوبنێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی هەماهەنگی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ڕۆشن و شایستە بۆ گەلەکەمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت، هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتى كوردستان
25ـی 7ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.