ئهمشهو دووشهم بە مەبەستی هەواڵ پرسین و دڵنیابوون لە تەندروستیان، ئومێد خۆشناو بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشمەرگەی تێکۆشەر سەید كاكەی کرد.
له سهردانهكهدا ئومێد خۆشناو سڵاو هەواڵپرسینی مەسرور بارزانی بە سەید کاکە گەیاند و ئامادەباشی نیشان دا بۆ هەر داخوازییەكیان، چونکە ناوبراو یەكێكە لە تێکۆشەرە دیار و درەوشاوەکانی بزاڤی ئازادیخوازی کورد.
هاوکات نوێنەری سەرۆکی حکوومەت هیوای تەندروستییهكی باشی بۆ سەید کاکە خواست و بە وردییەوە گوێ لە گوتە پڕ لە حیکمەتەکانی گرت و بوونی کەسایەتی وەك سەید کاکەی بۆ گەلی کوردستان و هەولێر بە شانازی وەسف کرد، کە سەرتاپای ژیانی بۆ کورد و کوردبوون تەرخان کردووە و لە هەر پلە و پۆستێكدا بەرپرسیارییەتی بە ئەستۆوە گرتبێ مۆرکی دڵسۆزی و نەزاهەتی خۆی تێدا نەخشاندووە.
لای خۆشییهوه سەید کاکە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد کە لە هەواڵی ئەوی پرسیوەتەوە.
ههروهها بەسەرکردنەوەی پارێزگاری هەولێری بە بەرزی نرخاند و ستایشی هەوڵ کۆششەکانی کرد کە ماندوونەناسانە کار بۆ شاری هەولێر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.