وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماڕك ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان جێهێشتبێت به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز.
له‌لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی دانیماڕك له شاری به‌غدا ماوه‌ی دوو رۆژه خاكی عێراقیان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماڕك گوتی: باڵیۆزخانه‌كه‌مان له شاری به‌غدا له رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی پشووه‌كانی وه‌رزی هاوینه‌وه داخستووه.
گوتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاكی عێراقمان جێ نه‌هێشتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماڕك ره‌تیشی كرده‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی كه باڵیۆزخانه‌كه‌یان داخراوه، كارمه‌نده‌كانیان خاكی عێراق جێبهێڵن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی عێراق له رۆژانی ڕابردوودا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی كردبوو كه تێیدا هاووڵاتییه‌كی دانیماڕكی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری كۆپنهاگن هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.