Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:35

په‌یامێكی نهێنی.. ڕه‌نگه‌ به‌ مووشه‌ك هێرش بكرێته‌ سه‌ر به‌غدا

کوردستان TV
100%

له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یامێكی نهێنییه‌وه‌، هۆشداری دراوه‌ته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌ مووشه‌ك هێرش بكرێته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاره‌كه‌.

په‌یامه‌ نهێنییه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا دزه‌ی پێكراوه‌ و به‌شێك له‌ میدیاكانی شاره‌كه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌ نهێنییه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ زانراوه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سی له‌یاسا ده‌رچووه‌وه‌‌ به‌ مووشه‌ك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ره‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا یاخود له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا كراوه‌ ئاگاداربن و ئاماده‌كاری وه‌ربگرن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ نهێنییه‌یه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست میدیاكانه‌وه‌:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.