Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:05

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی و سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم جەخت لە پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات دەکەنەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 07ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات كرایەوە.

تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.