Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:47

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەو ئەفسەرەی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات کە شەوی ڕابردوو بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 07ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین "محەمەد میرزا یونس سۆفی" لەناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

ڕاشیگەیاند: بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە دامودەزگە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.