Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:46

سەد ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%


سەد ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە شاری لۆزان لە وڵاتی سویسرا لە 24ی تەممووزی 1923 پەیماننامەی لۆزان لە لایەن تورکیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و یوگۆسلاڤیا بۆ دیاریکردنی سنووری نوێی تورکیا واژوو کرا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڵێنانەی سێ ساڵ پێشتر بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە پەیماننامەی سیڤەردا بە کورد درابوون، کە تێیدا دەرفەتی ئەوە هەبوو كورد بتوانێ بە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی شاد ببێت، بەڵام لە پەیماننامەی لۆزاندا ئەو ئومێدەی كورد كوژایەوە و چارەنووسی گەلی كوردستان بە چارەنووس و یاسا و ڕێکارەکانی ئەو دەوڵەتانە بەسترایەوە كە بەسەریاندا دابەش كرابوو.
زەرەرمەندی سەرەكیی ئەو پەیماننامەیەش گەلی كوردستان بوو، چونكە ڕەچاوی مافە بنەڕەتییەكانی نەكرا كە هەزاران ساڵە ڕیشەی لە خاک و جیۆگرافیای ناوچەكەدا هەیە. پەیماننامەی لۆزان بارودۆخێكی جیۆسیاسیی زۆر ئاڵۆزی دروست كرد و ناسەقامگیرییەكی دوورودرێژ لە ناوچەكەدا دروست کرد و  سیاسەتی چەوتی دەوڵەتانی ناوچەكە وای لە گەلی کورد کرد بکەوێتە بەرگریكردن لە خۆی و ناسنامەی خۆی و ململانێیەكی دوورودرێژ دەستی پێ كرد كە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.