Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:53

حکومەتی هه‌رێمی كوردستان هەوڵی تەواو بۆ زوو تەواوکردنی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار دەدات

کوردستان TV
100%


لە میانی بەسەرکردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بەوە کرد "ئامانج لە سەردانەکەمان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلارە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ھەرچی زوو تەواوکردنیەتی".

ھەروەک جەختی کردەوە، "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ زیادکردنی پێشینە و شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بە مەبەستی ئەوەی تاوەکوو ھاوینی ساڵی داھاتوو ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتییان".

وەزیری ئاوەدانکردنەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەو پڕۆژەیە دەبوو لە کابینەکانی پێشوو و لە ساڵانی رابردوودا تەواو بکرایە کە پێشتر بڕیاری جێبەجێکردنی بۆ دەرچووە و تا ساڵی 2019 ڕێژەی ئەنجامدراو 15٪‏ بووە، بەڵام تەنیا لە ماوەی دەستبەکاربوونیان لە کابینەی نۆیەم، ڕێژەی ئەنجامدراو گەیشتووەتە ڕێژەی 59٪"‏.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.