Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:09

مەلەزانێکی فەڕەنسی لە پێشبڕکێی 400 مەتریی پیاواندا ژمارەی پێوانەیی شکاند

کوردستان TV
100%


مەلەزانی فەڕەنسی، لیۆن مارچاند لە پێشبڕکێی 400 مەتریی پیاواندا ژمارەی پێوانەیی مەلەوانیی ئەمریکی، مایکل فێڵپس-ی شکاند کە 15 ساڵ لەمەوبەر تۆماری کردبوو.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتی جیهانی وەرزشی ئاویدا کە لە شاری فوکوکا-ی وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو، وەرزشکاری تەمەن 21 ساڵ، مارچاند بە ماوەی 4:02.50 خولەک لە پێشبڕکێی 400 مەتریی پیاواندا ژمارەی پێوانەیی شکاند.
فێڵپس لە ئۆڵۆمپیادی پەکین کە لە ساڵی 2008دا بەڕێوەچوو، بە ماوەی 4:03.84 خولەک ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردبوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.