Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:17

هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

بڕیاربوو سبەی دووشەممە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی عێراق بکات، بەڵام سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە، کە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕەوشی ئەمنی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 07ـی 2023 بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانەکەی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: دەستەی فیدراڵی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە ئەڵمانیا هۆشداریی دایە کە لەم کاتەدا سەردانەکە ئەنجام نەدات، بەهۆی کاردانەوەکان دژی سووتاندنی قورئان و سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا.

ڕاشیگەیاند: سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆ ماوەیەکی کورت دوا خراوە، ئەمەش بۆ پاراستنی کارمەندانی نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە بەغدا.

ئەمەش وێڕای ئەوەی کە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا ناكه‌وێته‌ ناوچەی سەوزه‌وه‌ و تاوەکو ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ژێر کاریگەریی توندوتیژییه‌كانه‌وه‌.

بڕیاربوو بۆریس پیستۆریۆس لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی سەربازانی ئەڵمانیا بکات کە لە چوارچێوه‌ی ناتۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ وڵاته‌كه‌ن.

ئه‌ڵمانیا 90 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و 45 سەربازیشی لە عێراق هه‌یه‌، كه‌ كۆی گشثییان ده‌كاته‌ 130 لەسەرانسەری عێراقدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.