یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بڕیاری داوه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێ ئه‌ستێره و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی بهاوێژێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه بیباته ریزی یانه‌كه‌یه‌وه.
مباپێ ئێستا دۆخێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كات به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی له كه‌مپه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان و هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه یانه‌كه‌ی جێبێڵێ و ڕوو له یانه‌یه‌كی تر بكات.
رۆژنامه‌ی (دیڤنسا سه‌نتڕال)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه دۆخی ئێستای پاریس سان جێرمان ڕوونه و ناتوانێ چیتر پارێزگاری له مانه‌وه‌ی مباپێ بكات.
بڵاویشی كرده‌وه: به‌و هۆیه‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی داڕشتووه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یانه‌ی پاریس سان جێرمان بقۆزێته‌وه و به نرخێكی كه‌متر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مباپێ بكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش دا: یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی ئۆفه‌رێك پێشكه‌ش به یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌كات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مباپێ، ئۆفه‌ركه زۆر له‌و نرخه كه‌متر ده‌بێت كه یانه فڕه‌نسییه‌كه له ماوه‌ی ڕابردوودا داوای كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بریتی ده‌بێت له 85 ملیۆن یۆرۆی ته‌واو له‌گه‌ڵ 15 ملیۆن یۆرۆی تر وه‌ك پاداشت له داهاتوودا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه پاریسییه‌كه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و هێرشبه‌ره‌ی داوای 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.