ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ،ژمارەی فڕۆكە مۆدێرنەكانی ڕاگەیاند كە بڕیارە بگەیەنرێنە وڵاتەكە.
مەیسم سافی، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان رایگەیاند: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بۆینگ و كۆمپانیای ئێرباس سەبارەت بە كڕینی فڕۆكەی مۆدێرن كردووە، بەوپێیەی لە كۆی 16 فڕۆكە، چوار فڕۆكەی ماكس لە كۆمپانیای بۆینگ وەرگیراون، هەروەها لە كۆی پێنج فڕۆكە ،چوار فڕۆكەی ئێرباس 220 وەرگیراون ، جگەلەوەش لە كۆی دە فڕۆكە ،فڕۆكەیەكی دریملاینەر گەیشتووە، كە لە گرێبەستەكەدا بوون.
سافی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ژمارەی ئەو فڕۆكانەی لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی پێشوودا دەچنە خزمەتەوە بریتین لە 31 فڕۆكەی مۆدێرنن و تا كۆتایی ساڵی 2027 بە یەكەوە وەردەگیرێن.
هەروەها گوتی: لیژنەیەك بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی ئەوروپی لەسەر عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری گواستنەوە و بە بەشداری ژمارەیەك لە پسپۆڕانی ئەو بوارەدا پێكهێندراوە.
تا كۆتایی ساڵی 2027 عێراق 31 فڕۆكەی مۆدێرن وەردەگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.