بێنیامین ناتانیاھو ،سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، شەوی یەكشەممە نەشتەرگەری دڵی بۆ كراو بڕیارە سبەی بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەرلەماندا بكات بۆ دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی كە لەسەرتاسەری وڵات ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە ناتانیاهو كە هەفتەی رابردوو بەهۆی سستبوونی دڵەوە ئامێری چاودێریكردنی لێدانی دڵی بۆ بەسترابوو، شەوی رابردووش پاترییەكەی بۆ دانرا. چاوەڕوان دەكرێت ناتانیاهو ئەم ئێوارەیە نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت و وابڕیارە سبەی بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەرلەماندا بكات.
ناتانیاهو كە هەفتەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە رەوشی تەندروستیی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە .
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پاتری دڵی بۆ دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.