فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه دووسبه‌ی چوارشه‌م له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و ده‌موده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه.
راشیگه‌یاند كه پشووه‌كه بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییە و سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی سێشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی (ذي الحجەیە)یه و دووسبه‌ی چوارشه‌م یه‌كی موحه‌ڕه‌مه و پشووی فه‌رمییه.
بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌موو ساڵێك بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندبوو: ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ڕۆژئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەکی موحەڕەمی سەری ساڵی کۆچی دەستنیشان دەکات و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، وەک یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی کۆچی دیاریکراوە، ساڵانه، موسوڵمانان ئەم ڕۆژە به‌رز ڕادەگرن و ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌ی تایبه‌ت ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.