دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی به هاووڵاتییانی شاری كفری دا به زوویی به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكات و ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت بۆ خزمه‌تییان درێغی نه‌كات، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڵێنه‌كه‌ی كرده كردار و یه‌كه‌م داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی جێبه‌جێ كرد.
ئه‌و داواكارییه‌ی هاووڵاتییانی شاری كفری كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌رچووه و ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه، هاتووه "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری له شاره‌وانی پله (دوو) بۆ شاره‌وانی پله (یه‌ك) به‌پێی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌وانییه‌كان ژماره 6ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو".
نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی تایبه‌ته به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاری كفری.
هاووڵاتییانی شاری كفری له گردبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویاندا داواكای ڕاسته‌وخۆیان له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردبوو بێته هانایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپ و ناله‌باری شاره‌كه‌یان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوێنێ یه‌كشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بۆ هاووڵاتییانی شاری كفری ڕایگه‌یاند "هاووڵاتییانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون".
ڕاشیگه‌یاند "بڕیارمداوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت".
مه‌سرور بارزانی به‌ڵێنیشی به هاووڵاتییانی شاری كفری دابوو كه "دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحییەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.