Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:18

زانیاری گرنگ له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ كۆبۆوه‌.
د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تەمموزی 2023، بە سەرپەرشتی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە.
راشیده‌گه‌ێنێت: لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.
د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.
 دوێنێ یه‌كشه‌م 16ی7ی2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای جێبەجێکردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئه‌نجامدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.