كه‌مێك پێش ئێستا خاتوونی هونه‌رمه‌ند (سۆلاڤ حه‌مه غه‌ریب) ناسراو به (سۆلاڤ شه‌یدا) له شاری سلێمانی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
سۆلاڤ شه‌یدا كه له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ر و ده‌هێنه‌ره چالاك و بوێره‌كان، چ وه‌ك ئه‌كته‌ر و چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ریش رۆڵی به‌رچاوی له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی بواره‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌و ، هه‌میشه ویستوویه‌تی له كاره سه‌خته‌كان رۆڵی هه‌بێت..
سۆلاڤ له‌رێی فیلمه‌كانی به‌شداری له چه‌ندان فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ند خه‌ڵاتێكیشه. وه‌ك خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ كورته فیلمی (فرمێسك بۆ تارا) له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و خه‌ڵاتی رێزلێنانی بابیلۆن له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی چه‌ندین خه‌ڵاتی تر.
هونه‌رمه‌ند خاتوو (سۆلاڤ شه‌یدا) كۆچی دوایی كرد
![](/content/upload/1/root/361671403-175942185482422-3429269702865746602-n_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.